برای گه‌نجم: له پێغه‌مبه‌ره‌وه ـ صلى الله عليه وسلم ـ ئامۆژگاری كراوین به خوڕه‌شت و سونه‌ت و فه‌رموده‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی سودیان لێ وه‌ربگرین و جێ به‌جیان بكه‌ین، تاوه‌كو پێكه‌وه بتوانین كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر و خۆش‌ویست بنیات بنێین.
یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی كه بڵاوه له نێو موسڵمانانی ئه‌م سه‌رده‌مه بریتیه له دیارده‌ی لاوازی باوه‌ڕ ، بۆیه توشی دڵ ڕه‌قی و هه‌ست نه‌كردن به تامی گوێڕایه‌ڵی و به ئاسانی ده‌كه‌ونه ناو تاوانه‌وه .
Author: موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: پشتیوان سابیر عه‌زیز
كۆمه‌ڵه چیرۆكێكى رِاسته‌قینه‌یه هانى مرۆڤ ده‌دات بۆ ته‌وبه كردن و گه‌رِانه‌وه بۆ لاى خوا .
Author: عه‌بدولمه‌لك ئه‌لقاسم
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: صڵاح ا‌لدین عه‌بدولكه‌ریم
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
زه‌كات مافی خوایه له ماڵ وساماندا بۆ شایسته‌كانی ودووه‌مین پایه‌ی سه‌ره‌كی ئیسلامیشه دوای نوێژ له چوار فه‌رزه‌كانی ئیسلام. له (٨٢) ئایه‌تدا هاوشان له‌گه‌ڵ نوێژدا باسكراوه له قورئاندا. وه هه‌رشتێك جگه له ئاڵتون وزیو له كه‌ل وپه‌ل وهه‌موو بابه‌تێك شیاو بێت بۆ بازرگانی وه‌كو : ئامڕاز وجل وبه‌رگ وخشڵ وئاژه‌ڵ وزه‌وی وخانوو...پێی ده‌وترێت ( عروض التجاره ) .
Author: ئیحسان بورهان ا‌لدین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێڕانی به‌رگی بیست و هه‌شته‌م ( كتێبی جیهاد و سیاسه‌ی شه‌رعی ) له ( مجموع الفتاوى ) ی زانای پایه به‌رز، شێخ ئه‌لئیسلام ابن ته‌یمیه ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ .
Author: شێخ الاسلام ابن ته‌یمیه
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی
لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري ): ئه‌م كتێبه وه‌كو پێناسه‌مان كردووه له سه‌ره‌تاى ئه‌م ڕاڤه‌كردنه یه‌كێكه له باشترین ئه‌و كتێبانه‌ى له‌بوارى زانستى ته‌جوید و بنه‌ماكانى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا نووسراون به‌شێوه‌ى هۆنراوه، چونكه نووسه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وایه‌كى ناودارى هه‌ره‌گه‌وره‌یه، كه هه‌موان بىَ ڕاجیایى كۆكن له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تى ئه‌و، بێگومان زانستیش-هه‌ر زانستێك بێت–له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه وه‌ربگیردرێت باشتره. بۆیه پشت به خواى گه‌وره‌و، له‌ژێر ڕووناكى كۆمه‌لێك لێكدانه‌وه‌ى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ڵسام به نووسینى شه‌رحێك بۆ ئه‌م كتێبه.
Author: ئیحسان بورهان ا‌لدین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز