یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی كه بڵاوه له نێو موسڵمانانی ئه‌م سه‌رده‌مه بریتیه له دیارده‌ی لاوازی باوه‌ڕ ، بۆیه توشی دڵ ڕه‌قی و هه‌ست نه‌كردن به تامی گوێڕایه‌ڵی و به ئاسانی ده‌كه‌ونه ناو تاوانه‌وه .
Author: موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی عائیشه ره‌زای خوای لێ بێت كه ابن كه‌سیر باسی كردوه: ١- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم هه‌موو خێزانه‌كانی بێ وه‌ژن بوون كه هێنایانی، ته‌نها عائیشه نه‌بێت كه كچ بوو. ٢- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به فه‌رمانی خوا عائیشه‌ی كرده خێزانی خۆی. ٣- عائیشه خۆشه‌ویسترین خێزان بوو لای پێغه‌مبه‌ری خوا. ٤- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له ماڵی عائیشه وه‌فاتی كرد. ٥- عائیشه زاناترین خێزانی پێغه‌مبه‌ر بوو صلى الله عليه وسلم، به‌ڵكو زاناترین ئافره‌تی ئومه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بوو به پێی ڕاو بۆچونی ئه‌هلی عیلم.
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ره‌بیعی كوری سوله‌یمان فه‌رموی: ئیمامی شافعی ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت _ له پاش نوێژی به‌یانی داده‌نیشت ، ئه‌هلی قورئان ده‌هاتن بۆ لای تا رۆژ هه‌ڵده‌هات ، پاشان ئه‌هلی حه‌دیس ده‌هاتن بۆ لای و پرسیاریان لێ ده‌كرد تا خۆر به‌رز ده‌بوو، پاشان ئه‌هلی زمانی عه‌ره‌بی و شیعر ده‌هاتن بۆ لای تا پێش نیوه‌رۆ، پاشان هه‌ڵده‌ستا و ده‌رۆشت ـ خوا لێی رازی بێت .
Author: مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
باسی په‌روه‌رده‌ی منداڵان زۆر گرنگه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی دایكان و باوكان و منداڵان پێكه‌وه له‌سه‌ری ئه‌وه‌ستێ، به‌ڵكو باشه ڕۆژی كۆمه‌ڵگه و ئوممه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ستێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئاینی پیرۆزی ئیسلام گرنگیه‌كی زۆر پێداوه.
Author: موحه‌مه‌د جه‌میل زینو
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
خوای گه‌وره منه‌ت ده‌كات به‌سه‌ر به‌نده‌كانیدا به‌وه‌ی كه ماڵ وسه‌ره‌وت وسامان ومناڵ ونه‌وه‌ی پێ به‌خشیون، بۆ ئه‌وه‌ی تاقیان بكاته‌وه له‌وه‌ی كه پێی عه‌طا كردوون، جا یان ده‌بێت به نــاز ونیعمه‌ت بۆ خــاوه‌نه‌كه‌ی، یان ( خوا په‌نامان بدات ) ده‌بێت به به‌ڵا وموصیبه‌ت بۆی...
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
به‌هه‌شت جێگای خۆشی و شادییه، خوای گه‌وره بۆ به‌نده باوه‌ڕداره‌كانی ئاماده‌ی كردووه كه نه هیچ چاوێك بینوێتی و نه هیچ گوێیه‌ك بیستویه‌تی و وه به خه‌یاڵی دڵی هیچ كه‌سێكدا نه‌هاتووه.
Author: ئه‌یوب عه‌لی قازانی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز