ئه‌م كتێبه پوخته‌یه‌كه ده‌رباره‌ی مانای یه‌كخواپه‌رستی و به‌ڵگه‌كانی و جۆره‌كانی و به‌روبومه‌كه‌ی، وه رونكردنه‌وه‌ی شه‌فاعه‌تی نه‌بوون و جێگر، وه هۆكاره‌كانی شیرك و جۆره‌كانی و به‌شه‌كانی و زه‌ره‌ره‌كانی و شوێنه‌واره‌كانی.
Author: سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: شاخه‌وان جه‌واد
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
برای خۆشه‌ویستم... ئه‌وه بزانه چه‌ند ڕوو بكه‌یته قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده ڕووت لێ ده‌كات، وه چه‌ندیش دووره په‌رێز و بشت له قورئان بیت، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده دووره په‌رێز و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت. بۆیه له‌م نامیلكه‌یه‌دا چه‌ند سوود و ئامۆژگاری یه‌كی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ری تۆی به‌ڕێز بێت،بۆ كاریگه‌ر بوونت به قورئانی پیرۆز و بشتوانی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌یت.
سووده‌كانی هاوڕێیه‌تی پیاوچاكان زۆرن له‌وانه: ١- به‌ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره... ٢- رزگار بوون له ڕه‌وشتی خراپ ... ٣- كات به فیڕۆ نه‌دان ... ٤- هاوكاری كردنی یه‌كتر له فه‌رمان به چاكه‌و نه‌هی كردن له خراپه...
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
هه‌ركه‌سێك گومان و دوو دڵی هه‌یه له حه‌رامی گۆرانی و مۆسیقا، ئه‌وا با گومانه‌كه‌ی لابدات و فه‌رمایشته‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار وه‌ربگرێت و دوو دڵی نه‌مێنێت، له حه‌رامێتیدا، چونكه به دڵنیایی ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم زۆر هاتووه له‌سه‌ر حه‌رامی و گوێگرتن لێی.
Author: ئه‌بو به‌كر ئه‌حمه‌د
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
بێ گومان چاره‌سه‌ر به قورئانی پیرۆز وبه‌و فه‌رمودانه‌ی كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم هاتوه له باره‌ی دوعا خوێندن به‌سه‌ر نه‌خۆشدا چاره‌سه‌رێكی به‌سوود وشیفاده‌رێكی ته‌واوه... وه قورئان چاره‌سه‌رێكی ته‌واوه بۆ هه‌موو ده‌ردێكی دڵ و لاشه ودونیا وقیامه‌ت... وه هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر كردن به‌و دوعایانه‌ی له پێغه‌مبه‌روه صلى الله عليه وسلم وارید بووه له چاكترین ده‌رمانه... به‌ڕێزان: ئه‌م بابه‌ته له سایتی تایبه‌تی به‌ڕێز حه‌مزه به‌رزنجی وه‌رگیراوه، ئومێده‌وارین سوودی لێ وه‌رگرن...
Author: سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: حه‌مزه به‌رزنجی
قنووت ئه‌و دوعایه‌یه كه له نوێژی وه‌تردا ده‌خوێنرێت له پاش ركوع.هه‌روه‌ها ڕه‌وایه دوعای قنووت بخوێنرێت ئه‌گه‌ر موسڵمانان توشی كاره‌سات و موسیبه‌ت و ناڕه‌حه‌تی بوون، دوعاكه ده‌خوێنرێت له پاش هه‌ستان له ركوعی كۆتایی هه‌موو فه‌رزێك له هه‌ر پێنج نوێژه‌كه، تا خوای گه‌وره ئه‌و به‌ڵاو موسیبه‌ته لاده‌بات له‌سه‌ر موسڵمانان.
Author: ئیدریس مه‌حمود
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org